پەیامی کورد ... برینداربوونی دەیان خۆپێشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی لوبنانەوە
خۆپێشاندانی بەرفراوانی خەڵکی لوبنان بۆ دژایەتی حکوومەت و گەندەڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە گوللە وڵامی درایەوە و دەیان کەس بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێک کە میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردووەتەوە، خۆپێشاندەران هەوڵیان داوە کە بچنە ژوورەوەی بینای پەرلمانی لوبنان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک ڕێژ پیشیان پێ گرتوون و لە چەند شوێنێکیش تەقە لە خۆپێشاندەران کراوە.
کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاندووە کە لانیکەم ٢٥ خۆپێشاندەر بریندار بوون و لەسەر شەقامەکانی بەیرووت کەوتوون. هێندێک لە میدیاکانیش ژمارەی بریندارەکانیان زیاتر ڕاگەیاندووە.
خۆپێشاندان دژبە گەندەڵی لە بەیرووت بەردەوامە و خۆپێشاندەران لەهەوڵدان کە کۆنکرێت و بەربەستی دەرەوەی پەرلمان بشکێنن و بچنە ناو بینای پەرلمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە