سوودەکانی زەیتوون بزانە

سوودەکانی زەیتوون بزانە

پەیامی کورد ... سوودەکانی زەیتی زەیتوون بزانە

 

زەیتی زەیتون بە یەكێك لەباشترین جۆری زەیتی روەكی دادەنرێت، خەڵكی بۆ ئامادەكردنی خۆراك بەكاریدەهێنن، كە چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە، تەنانەت لە بواری جوانکاریش بەکاردەهێنرێت، لە خوارەوە چەند سوودی زەیتی زەیتون ئاماژە پێ ئەدەین.

 

١- دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست، ترشە چەوری و ئۆمێگا-3، دەتوانرێت بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکاربهێنرێت یان لەگەڵ زەڵاتە بخورێت و سودی تەندروستی هەیە.

 

٢- رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، کەهۆکارە بۆ ئەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمبکاتەوە.

 

٣- دژە هەوکردنە، لە دژی نەخۆشییەکانی وەکو، شێرپەنجە، شەکرەی جۆری دوەم، ئەلزەهایمەر و قەڵەوی دەجەنگێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە