هاوێشتنی مووشەکی تیجاری ژاپۆن ناسەرکەوتوو بوو

هاوێشتنی مووشەکی تیجاری ژاپۆن ناسەرکەوتوو بوو

پەیامی کورد    ...    هاوێشتنی مووشەکی تیجاری ژاپۆن ناسەرکەوتوو بوو  

لە ژاپۆن ، هەوڵی کۆمپانیایەکی تیجاری بۆ هاوێشتنی مووشەک ناکام و ناسەرکەوتوو مایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هەوڵی نوێ بۆ هاوێشتنی مووشەکی بۆشایی بە ناوی MOMO لە کۆمپانیای Interstellar Technologies ەوە بە سەرکەوتوویی تەواو نەبوو ، ئەم مووشەکە هەندێک دوای هاوێشتنی لە سایتێک لە تائیکی لە جەزیرەی باکووری هۆکائیدۆ ، پێش ئەوەی کە بگاتە ئاستی بەرزایی کە پێشتر بۆی هەژمار کرابوو تێکشکا و کەوتە ناو دەریاوە .

هاوێشتنی مووشەکی پێنجەم MOMO-5 لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو ، بەڵام لە دوای ئەوەی کە چەندین بار بە هیۆی کێشەی تەکنکییەوە و هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆناوە دوا کەوت .

 Interstellar Technologies ، کۆمپانیایەکی مووشەکییە کە لە جەزیرەی باکووری هۆکائیدۆ لە ژاپۆن جێگیرە و لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە دامەزراوە . تا ساڵی ٢٠١٧ ، ئەم کۆمپانیایە مووشەکێکی بچووک ی ١٠ مەتری بە ناوی MOMO بە قۆتری ٥٠ سانتی متر دیزاین و درووست کردبوو . ئەم مووشەکە بە چوارچێوەی بچووک بۆ هاوێشتنی نانۆ سەتەلایت گەل بۆ بۆشایی دیزاین کراون . بە گشتی ، ئەوان ٥ جار هەوڵی هاوێشتنی ئەم مووشەکەیان دا و تەنیا یەکێک لەم هەوڵانە لە مانگی مەی ٢٠١٩ دا توانی سەرکەوتوو بێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە