پەیامی کورد ... قەرزی دەرەکی تورکیا ٤٥٪ زیادیکردووە
وەزارەتی گەنجینە و دارایی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردووە، كۆی قەرزی گشتی حكومەتی توركیا تا كۆتاییەكانی مانگی رابردوو، گەیشتووەتە ترلیۆنێك و ٨٠٠ ملیار لیرەی توركی ، كە یەكسانە بە نزیكەی ٢٤ ملیار دۆلار.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتەكە، تەنیا لە مانگی رابردوودا قەرزی دەرەكی بەرێژەی ٤٥% بەرزبووەتەوە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو.
جەختیشیكردەوە، نزیكەی ٤٥.٥%ـی قەرزەكە بە دراوی ناوخۆییە و ئەوەی دەمێنێتەوە بە دراوی بیانییە و نزیكەی ١٥٠ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزی ناوخۆییە و ٩٧ ملیار و ٩٠٠ ملیۆنیش قەرزی دەرەكییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە