تەقینەوەكەی ئۆزبەكستان سەرووی 160 برینداری لێكەوتۆتەوە

تەقینەوەكەی ئۆزبەكستان سەرووی 160 برینداری لێكەوتۆتەوە

پەیامی کورد... تەقینەوەكەی ئۆزبەكستان سەرووی 160 برینداری لێكەوتۆتەوە


تەقینەوەیەكی گەورە لە پایتەختی ئۆزبەكستان بووە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی سەدان كەسی دیكە.

لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لەناو كۆگایەكی نزیك لە فڕۆكەخانەی تاشقەندی پایتەختی ئۆزبەكستان، كەسێك گیانی لەدەستداو (162) كەسی دیكەش بریندار بوون.

وەزارەتی ناوخۆی ئۆزبەكستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، تەقینەوەكە لەناو كۆگایەكی نزیك لە فڕۆكەخانەكە بووە. دواتریش بەهەوڵی تیمەانی ئاگر كوژێنەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە.

بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئۆزباكستان، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە مێردمنداڵیكی تەمەن (17) ساڵان بووە، ڕاستەوخۆ لە شوێنی ڕووداوەكە بووە سەرجەم بریندارەكانیش كە ڕێژەیان (162) كەسە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو لەژێر چاودێری پزیشكدان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە