پەیامی کورد ... تویتەر بە شێوەی کاتی داخرا
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمانبەرانی خۆی ڕاگەیاندووە کە ئەم کۆمپانیایە بە شێوەی کاتی دادەخرێت و ئەم پلانەش بەپەلە دەگیرێتەبەر .
دەوترێت ئەم داخرانە تا ڕۆژی دووشەممە ٢١ی نۆڤەمبەر بەردەوامی دەبێت .
ئیلۆن ماسک ، خاوەنی نوێی تویتەریش هۆکارێکی بۆ ئەم هەنگاوە ڕانەگەیاندووە .
ئەم بەیاننامەیە لە حاڵیکدا بڵاوکرایەوە کە واپێدەچێت ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی تویتەر لە دوای فەرمانەکەی ئیلۆن ماسک سەبارەت بە زیادبوونی کاتژمێرەکانی کار و بەجێهێشیتنی کۆمپانیا ، دەست لە کارکشانەوەی خۆیان لەم کۆمپانیایە ڕاگەیاند .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە