سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

پەیامی کورد   ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ستیڤێن هیكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عێراق و لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر ژیانی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا. هەروەها تیشکی خرایە سەر مەترسییەكانی تیرۆر و ئەو تەحەددیاتەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان دەبنەوە.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەستخۆشی لە ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شەنگال كرد كە لەنێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەستراوە و هیوای ئەوەی خواست ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكرێت. پەیوەست بەم بابەتەوە سەرۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ حكوومەتەكەی موستەفا كازمی و ڕێككەوتنی شنگال دووپات كردەوە و یٔەوەشی خستەڕوو كە پێویستە ئەو تەحەددیاتە نەمێنن كە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان.

هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە