بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ و بە ووتەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز : دەوترێ دەوڵەتی دۆناڵد تارمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هەوڵ دایە بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ڕژیمی ئێران ، ئێتێلافێکی سیاسی – ئەمنیەتی بە ئامادەبوونی عەرەبستان – ئیمارات – قەتەر – بەحرەین – عەمان – کوەیت – میسر و هەروەها ووڵاتی ئوردۆن پێک بهێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە گەڕانەوە لە ٤ سەرچاوەی ئاگادار، کۆشکی سپی دەیەوێت بە هاوکاری ئەم ووڵاتانە هەرچی زیاتر لە بواری بەرگری مووشەکی – ڕاهێنانی سەربازی و بەرەنگاربوونە لەگەڵ تێرۆریسم کار بکات و لە هەمان کاتدا پەیوەندی ئابووری و دیپلۆماتیکی خۆی لە ناوچەکە پەرە پێبدات .
ڕۆیتەرز هەروەها دەڵێت : ئەم پڕۆگرامە کە بەرپرسانی کۆشکی سپی و ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی لێ دەنێن " ناتۆی عەرەبی " دەتوانێ کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ووڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لەگەڵ ئێران زیاتر بکات .
ئەم ئاژانسە هەروەها دەڵێ : کۆشکی سپی هەروەها ئاماژەی کردووە کە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی ئەم باباتەیە بۆ درووست کردنی ئێتیلاف لەگەڵ هاوپەیمانانی ناوچەکە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە