بڕیارە وەفدێکی حکومەتی عێراق سەردانی هەرێم بکەن

بڕیارە وەفدێکی حکومەتی عێراق سەردانی هەرێم بکەن

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ڕێككەوتن لەسەر پێناسی گومرگی سەرتاسەری بەیەك كۆبوونەوە كۆتایی نایەت و پێویستی بەزنجیرەیەك دانیشتن هەیە، بڕیاریش وایە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی بەغدا سەردانی هەرێم بكات.

كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ رێككەوتن لەسەر پێناسی گومرگی سەرتاسەری بەردەوام دەبێت
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ یەكخستنی لیستی بەهای كاڵاكانی پێناسی گومرگی لەسەرتاسەری عێراقدا دەستیپێكردووەو كۆتایی هەفتەی رابردوو وەفدێكی گومرگەكانی هەرێم سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ دەستەی گومرگی عێراق كۆبۆوە.
وتیشی: “لەكۆبوونەوەكەدا باس لەهێڵە گشتییەكانی یەكخستنی بەها گومرگییەكان كراوە، بەڵام رێككەوتن لەسەر پێناسی گومرگی سەرتاسەری عێراق بەیەك دانیشتن كۆتایی نایەت، بەڵكو پێویستە چەند دانیشتنێك لەنێوان هەردوولادا بكرێت”.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕاشیگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەی گومرگی عێراق سەردانی هەرێم بكات و درێژە بەكۆبوونەوەكانی نێوان هەردوولا بدرێت، بۆئەوەی وردە وردە لیستی بەهاكان لەنێوان هەردوولا یەكبخرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە