پەیامی کورد … لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی کفری پێشمەرگەیەک شەهید بوو
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعشی لە سنووری قەزای کفری بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەداکە شەوی ڕابردوو بڵاوکراوە ، هاتووە: "ئەمشەو ۲۹ی ۱۱ی ۲۰۲۱ کاتژمێر (۲۲:۰٥)ی شەو، جارێکی تر، تیرۆریستانی داعش، هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی ۲ی لیوای ۹ ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنووری کفری، لە ئەنجامی بەرگرییەکی کەم وێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا".
وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشیکردووەتەوە کە ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە