پەیامی کورد ... جێگری سەرۆکی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند: لەماوەیەکی کەمدا ٥٠ دەستکەوتی گەورەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان ڕادەگەێنن.
عەلی ئەسغەر زەریان، جێگری سەرۆکی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند : لەماوەیەکی کەمدا ٥٠ دەستکەوتی گەورەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان لەدامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی، پەرەپێدانی ئامێری پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم و ئاوی قورس ئاشکرا دەکەن.
زەریان هەروەها راشیگەیاندوە، ئەو دەستکەوتانەی کە دەیخەنەڕوو نموونەیەکی بچووکی ئەو هەنگاوە گەورەیە کە لەبواری پەرەپێدانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان بەدەستیان هێناوە.
جەختیشی کردەوە، پێشکەوتنەکانیان بەهەوڵی ئەندازیارانی ناوخۆیی ووڵاتەکەیان و بەهەماهەنگی نێوان پیشەسازی ئەتۆمی و ناوەندەکانی ئەکادیمیا بوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە