پەیامی کورد ... سەرۆك نیچیرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شینیچى كیتائۆكا سه‌رۆكى ئاژانسى جایكاى ژاپۆنى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ڕێكخراوه‌كه ده‌ربڕى كه بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ خزمه‌تیان به هه‌رێمى كوردستان كردووه و جێپه‌نجه‌یان به پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دیاره.
هه‌ر له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆڕبه‌ندى ئابووری جیهانی داڤۆسدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئاژانسى هاریكاریى نێودوڵه‌تیى ژاپۆنى “جایكا” كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى ئاژانسه‌كه له هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى جایكا و گه‌ل و حكوومه‌تى ژاپۆنى كرد بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى جایكا، دووپاتى كرده‌وه كه ئاژانسى هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیى ژاپۆنى له پشتگیرى و یارمه‌تیدانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسى ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگیى داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانیان كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە