پەیامی کورد ... هەوڵەکانی واشینتۆن بۆ ڕازی کردنی ئانکارا بۆ پاشگەز بوونەوەی لە کڕینی سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی ئێس – ٤٠٠ ی ڕووسیا بێ ئاکام مایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە یەنی شەفەق ، ویلایەتەیەکگرتووەکان بە تورکیا لە جیاتی کڕینی " ئێس – ٤٠٠ ی ڕووسی ، پێشنیاری کڕینی سیستەمگەلی دژە مووشەکی پاترییۆت دا کە بریتی لە هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر پیشەسازییەکان یا خود کەم کردنەوەکان نەبوو .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە تاکوو ڕێکەوتننامەی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ڕووسیا هەڵبوەشێنێتەوە و لە جیاتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی " پاترییۆت " ی بە تورکیا داوە دەوترێ کە نوێنەرانی دەستەی ئەمریکی کە لە بەرواری ٣ی جانیوەریدا چوونە ئانکارا ، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری تورکیا دۆخەکەیان خستە ڕوو و داوای هەڵوەشاندنەوەی بەڕادانی ئێس – ٤٠٠ بوون .بەم شێوەیە واشینتۆن دواهەمین هەوڵەی بۆ بەرگری کردن لە ڕادەست کردنی بەرگری ئاسمانی ڕووسی بە تورکیا ئەنجام دا .
لە لایەکی دیکەوە ئەمریکییەکان ئامادە نین بە هیچ شێوەیەک لە فڕۆشتنی سیستەمی پاترییۆت بە تورکیا کەم و کورتی بکەن و خراپتر لەم دۆخەش مەرجی کۆتایی پێنتاگۆنە کە ڕایگەیاندووە سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت تەنیا لە حاڵەتێکدا دەچێتە ناو تورکیاوە کە ئانکارا لە کڕینی سامانی ئێس – ٤٠٠ ی ڕووسی پاشگەز ببێتەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی تورکیا ئاشکرا و بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە ، نییەتی ئەوەیان نییە کە مامەڵەی کڕینی سیستەمی ڕاکێتی ئێس – ٤٠٠ ی ڕووسی تێک بدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە