نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە  ٩ی ٥ی ٢٠١٩   بەهۆی بەردەوامی و قووڵبوونەوەی قەیرانەکانی ئێران و ڤەنزۆئێلا و کەمبونەوەی بەرچاوی نەوتی خاوی ئەمریکا لەبازاڕەکاندا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی.

دواتر بەهۆی زیادبوونی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین و دوودڵی بازرگانانی نەوت لەکاردانەوەی جیهانی، نرخی نەوت جێگیربوو.
 
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 49 سەنت بەرزبووەوە، کە ڕێژەی لەسەدا 0.7 ی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش لە 70.37 دۆلاردا جێگیربوو.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوبەرایەتی زانیاری نەوت، هەفتەی ڕابردوو قەبارەی نەوتی ئەمریکا لەبازاڕەکانی جیهاندا 4 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمیکردووە، ئەوەش کاریگەری لەسەر هەڵکشانی نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا هەبووە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکی 72 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە لەسەدا 1.2 نرخی پێشوی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە 62.12 دۆلاردا جێگیربوو.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی گشتی لەسەدا 30 نرخەکەی زیادیکردووە، ئەوەش بەهۆی قوولبوونەوە و بەردەوامی قەیرانەکانی ڤەنزۆئێلا و ئێران و کەمکردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوت لەلایەن رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک)ەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە