پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت
كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆك بە بەشداری سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم و چەندین كەسایەتی سیاسی و سەركردەی هەرێم و عیراق دەستی پێكرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەرەتای كۆڕبەندەكەدا لە وتەیەكدا وتی، خۆشحاڵە جارێكی تر دوای پەتای كۆرۆنا كۆدەبنەوە، پشتیوانی لە دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشتی وڵاتان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، گەیاندنی عیراق بە كەناری ئاشتی پێویستی بە یەكڕیزی و پێكەوە كاركردنە و پێویستە لەم كۆڕبەندەدا جەخت لە ئاشتی و ئارامی ناوچەكە بكرێتەوە و باس لەو خاڵانە بكرێن كە كاریگەری لەسەر ناوچەكە هەیە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتیشی، گۆڕانكاری گەورە لە ناوچەكە لە پەیوەندی نێوان وڵاتاندا روودەدەن و ناوچەكە بە گشتی بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، هەروەها گۆڕانكاریە سروشتیەكان كاریگەریان لەسەر پەیوەندی نێوان وڵاتان دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە