بازرگانانی عێراقی بایکۆتی شمەکی تورکی دەستت پێ دەکەن

بازرگانانی عێراقی بایکۆتی شمەکی تورکی دەستت پێ دەکەن

پەیامی کورد... بازرگانانی عێراقی بایکۆتی شمەکی تورکی دەستت پێ دەکەن

ژووری بازرگانیی دیالە داوا لە بازرگانانی پارێزگاکە دەکات بایکۆتی کەلوپەلی تورکی بکەن، داواش لە کۆمپانیاکانی گەشتیاری دەکات بانگەشەی گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن.

کاردانەوەکانی پاش هێرشەکەی پاش نیوەڕۆی دوێنێ بۆسەر گەشتیارانی قەزای زاخۆ لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە درێژەی هەیە.

دوای کاردانەوە سیاسییەکان و خۆپیشاندانە مەدەنییەکانی ئێوارە و شەوی ڕابردوو، ناڕەزایەتی گەیشتە بواری بازرگانی و ئابووری.

لە یەکەم کاردانەوەدا ژووری بازرگانیی دیالە داوا لە بازرگانانی پارێزگاکە دەکات بایکۆتی هاوردەکردنی سەرجەم شمەک و کەلوپەلێکی تورکی بە هەموو جۆرەکانیەوە بکەن.

هەر وەک داواشی لە خاوەن کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار کردووە ڕێکلام بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا نەکەن.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد و بەهۆیەوە بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی هەشت گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 26ی دیکەش برینداربوون.

قوربانییانی ڕووداوەکە بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی ناوچەکەیان کردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە