پەیامی کورد... زێڵینسكی: پێویستە یەكێتی ئەوروپا دەست بەكاركردن لەسەر 12 هەمین پاكێجی سزاكانی سەر روسیا بكات
سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاند: پێویستە یەكێتی ئەوروپا لەئێستاوە دەست بەكاركردن لەسەر 12 هەمین پاكێجی سزاكانی سەر روسیا بكات.
سەرۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدێمیر زێڵینسكی رایگەیاند: روسیا لەرووی تەكنیكییەوە ئامادەیە تەقینەوە ناوخۆییەكان دەستپێبكات كەدەتوانێت ببێتە هۆی دزەكردنی تیشك لەوێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا.
زێڵینسكی ئاماژەی بەوەشکرد: بەوردی لەگەڵ هاوبەشەكانیان تاوتوێی ئەوەیان كردووە كەپێویستە وێستگە ئەتۆمییەكە بكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی ئۆكراینا وجەختیشی لەوە كردەوە: زۆر گرنگە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بێتە سەرهیڵ پێش ئەوەی وێستگەكە رادەستی ئۆكراینا بكرێتەوە.
زێڵینسكی وتیشی: پێویستە یەكێتی ئەوروپا لەئێستاوە دەست بەكاركردن لەسەر 12 هەمین پاكێجی سزاكانی سەر روسیا بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە