تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٩٦٧٦ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش ٩٧٣ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ٤ توشبوی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٧٣ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای دهۆک بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٧٦٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و  ٤ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر ١ کەس، گەرمیان ١ کەس و لە دهۆکیش  ٢ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

 

No photo description available.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە