پەیامی کورد ... بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وادەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕاگەێندرا
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و ته‌واوكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
موحه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "پابه‌ندن به ته‌واوكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه ئاواتی خه‌ڵكه تا به‌ویستی خۆیان گوزارشت له‌بۆچوونه‌كانیان بكه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی ٢٦ی (ئه‌یلول/٩)ی ٢٠٢٠ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داواش له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتیان بۆ ده‌ركردنی یاساكه و ئاماده‌بوونیان له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بێت.
ئێوارەی دوێنێ له‌كۆشكی به‌غدا، به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌شێكی زۆر له‌سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی و به‌ڕێوه‌چوونی به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و دور له‌ساخته‌كاری كرده‌وه.
٣١ی (ته‌موز/٧)ی ئه‌مساڵ موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی ٦-٦-٢٠٢٠ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان پڕۆسه‌كه به‌فره بازنه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان دژی فره بازنه‌یی وه‌ستاونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چانس له‌به‌رده‌م كاندیده لاوازه‌كانی حزبه‌كان بۆ بوون به ئه‌ندامی په‌رله‌مان كه‌مده‌كاته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە