پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی مارسی ٢٠٢٢، نرخى نه‌وت جارێكى دیكه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركرد‌و به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته ١١٧ دۆلار.
به‌گوێره‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی، به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێ‌و پێوانه‌یی تۆماركرد‌و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته ١١٧ دۆلار‌و به‌رمیلێك نه‌وتى تەکساسیش به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ١١٣ دۆلار‌و ١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا دوای ئەوەی ٢ دۆلار و ٤١ سەنت بەرزبووەوە.
شاره‌زایانى بواره‌كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، نیگەرانی لەکاریگەری سزاکانی ئه‌ورووپا لەسەر ڕووسیاو ئەگەری پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا بازاڕی نەوتی شڵەژاندووە، هاوکات قەبارەی کۆگاکانی نەوتی ئەمریکاش گەیشتوونەتە کەمترین ئاستی خۆیان لەدەیان ساڵی ڕابردوودا.
دوێنێ بۆرسە بە ١١٢ دۆلار‌و ٩٣ سه‌نت داخراو ئه‌مڕۆش به ١١٤ دۆلار‌و ٥٣ سه‌نت كرایه‌وه‌و ئێستاش نرخى نه‌وت ١١٧ دۆلاره‌و شاره‌زایان ده‌ڵێن: چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ ١٢٠ دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی چوارشەممە بەرهەمهێنەرانی ئەندام لەهاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا لەمانگی داهاتوودا ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەکانەوەو درێژەیان بەڕێککەوتنەکانی پێشووی خۆیاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە