کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کوژرا

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کوژرا

پەیامی کورد ... کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کوژرا

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەگەڵ باکووری کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە بە ناوی فەرزاد سەعدووزاده تەمەن ٤١ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی جێگیر لە پایگای سنووری گوندی کوزەڕەش لە مەودایەکی نزیکەوە و بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە باری جگەرەیان بەرەو تورکیا بردووە و لەئاکامدا فەرزاد کوژراوە.

 

فەرزاد سەعدووزادە خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی کوزەڕەش بووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە