پەیامی کورد … جووتیار عادڵ: هەر بازرگانێك بەنزینی 500 دیناری هاوردە بكات لە باج دەبەخشرێت
جووتیار عادڵ وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەماوەیەكی كورتدا نرخی بەنزین جێگیر دەكرێت و دادەبەزێت، هەر بازرگان و كەسێكیش بیەوێت بەنزینی 500 دیناری هاوردە بكات و بەو نرخە بیفرشێت لە باج و گومرگ دەبەخشرێت.
جووتیار عادڵ لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، لەماوەیەكی زۆر كورتدا نرخی بەنزین جێگیر دەكرێت، هەندێ شت هەیە لەدەرەوەی ئیرادەی حكومەتە، وەك بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەهەوڵدان بەنزین بەنرخێكی جێگیر بدرێت بە شۆفێران.
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونیشیكردووەتەوە، هەروەها پاڵپشتی هەر بازرگانێك دەكەن بەنزین هاوردە بكات و بە 500 دینار بیفرۆشێت، لە گومرگ و باجیش دەبەخشرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە