پەیامی کورد ... لە دانیشتنی ئەمرۆی په‌رله‌مانی كوردستان ، شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كات و دواتر كۆتایی به خولی پاییزه ده‌هێنێت و مانگێك ده‌چێته پشوه‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردووه، به‌پێی بانگهێشتنامه‌كه، كاتژمێر ١١:00-ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه. ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش بریتین له تاووتوێكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، كه چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه وه‌ك پێویست نادرێته جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به خولی پاییزه‌ی ده‌هێنێت و بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌كه‌وێته پشوه‌وه، له‌كاتێكدا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان پێویست بوو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بچوایه‌ته پشوه‌وه، به‌ڵام بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای چاكسازی، په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی مانگێك خولی پاییزه‌ی درێژكرده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە