پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەك لە سلێمانی ڕوویدا
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،" بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر لە باكوری ڕۆژئاوای سلێمانی هەستی پێكراوە".
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە،"كاتژمێر 06:31ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 26-8-2023 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر لە باكوری ڕۆژئاوای سلیمانی ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،"بوومەلەرزەکە لە قووڵایی شەش کیلۆمەتر و دووریی 18 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای سلێمانی روویداوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە