پەیامی کورد ... ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ ووتووێژ لەگەڵ فەلەستین ڕاگەیاند
دەنی دانۆن ، نوێنەری هەمیشەیی ئیسرائیل لە سازمانی نەتەوەکان ڕایگەیاند : ڕابەری فەلەستین هیچ باوەڕێکی بە داواکاری ئاشتی نییە . پێش ئەوەی کە سەرۆککۆماری ئەمریکا پیلانی ئاشتی خۆی بخاتە ڕوو ، مەحموود عەباس ئامادەی هاتن بوو بۆ سازمانی نەتەوەیکان ، ئەو تەنانەت بێ ئەوەی خوەندنەوە بۆ پێشنیارەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بکات ووتووێژەکانی ڕەت کردەوە . ئێمە هەروەها بۆ دەست پێکردنی ووتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەلەستینییەکان ئامادەین
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرواری ٢٨ ی جانیوەری سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی پەرەپێدانی پیلانی " مامەڵەی سەدە " قسەی کرد و ڕەشنووسی ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی خستە ڕوو ، کە ئەم پیلانە دەیەوێ کۆتایی بێنێت بەو نیقاشانەی کە لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە .
لەم پیلانەدا درووست کردنی ووڵاتی فەلەستین و سڤیل لە بەرچاو گیراوە . هەروەها ئیسرائیل کۆنترۆڵی ڕۆژئاوای ڕۆخانەی ئۆردون دەپارێزێت و بیت المقدس پایتەختی جیانوبووەی ئەوان دەبێت بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئەم ڕێکەوتننامەیە هەروەها پایتەختی فەلەستین وەکوو شاری ئابوودیس لە نزیکی ڕۆژئاوای ئۆرشەلیم ، پشتی حەساری ئەم شارە بە فەرمی دەناسێنیت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە