یەکێک لە زانایان و بیرمەندانی دیار و بەرچاوی ئائینی ، ڕۆژهەڵات و کوردستان کۆچی دوایی کرد

یەکێک لە زانایان و بیرمەندانی دیار و بەرچاوی ئائینی ، ڕۆژهەڵات و کوردستان کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد    ...    یەکێک لە زانایان و بیرمەندانی دیار و بەرچاوی ئائینی ، ڕۆژهەڵات و کوردستان کۆچی دوایی کرد

موستەفا خۆڕەمدڵ یەکێک لە ڕۆخسارە بەرچاو و دیارەکانی ئائینی کوردستان لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد .

مامۆستا موستەفا خۆڕەمدڵ ، بۆنیادنەری و دامەزرێنەری زانکۆی کوردستان ، فەقێ ، نووسەر ، وەرگێڕ ، توێژەری قورئان ، ئیسلام ناسی و شیکەرەوەی کوردییە کە نووسراو تەفسیراتگەلێکی بەرفراوانی لە بواری زانستی ئائینی ئەنجام داوە .

لە کارە دیار و بەرچاوەکانی ئەم زانایە پلە بەرزەی کورد و کوردستان دەتوانین ئەمانە ناو ببەین وەکوو " تەفسیری نوور " و هەروەها وەرگەڕانی تەفسیری " فی الضلال القران " سید قطب کە لە ١٥ کتێب دا چاپ کراوە ئاماژە بدەین .

ناوبراو جگە لە نووسراوەکانی و تەفاسیرە ئائینییەکانی ، کارگەلێکی لە بواری کوردی دا خستەوەتە ڕوو کە بریتین لە : سەرفی دەستووری زمانی کوردی سۆرانی ، ووتووێژی ڕۆژانەی زمانی کوردی و تەفسیری شنەی ڕەحمەت .

مامۆستا خۆرەمدڵ لا گوندی دێهبێکر سەر بە شاری مەهاباد چاوی بە دونیا هەڵهێناوە و توانیویەتی ببێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری " کلتووری عەرەبی و زانستی قورئانی " و بە داخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد و دەوترێ کەلە ئارامستانی " مقبر الشعرا " لە مەهاباد بە خاک سپێردراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە