سادق لاریجانى: قسەکەى ڕۆحانى زۆر نابەجێ بوو

سادق لاریجانى:  قسەکەى ڕۆحانى زۆر نابەجێ بوو

سەرۆکى دادى ڕێژیمى ئیسلامى " سادق لاریجانی " پێى وایە کە ئەوەى دەووترێت "پڕۆژەى بە ئیسلامیکردنى زانست لە ڕێژیمى ئیسلامى شکستى هێناوە، قسەیەکى تەواو نابەجێیە" و ئەم گوتارە "لەگەڵ تێڕوانینى پۆپۆلیستى و بێ توێژینەوە لێک نایێتەوە".

سادق لاریحانى لە دانیشتنى بەرپرسانى باڵاى داد گوتى: ئەوانەى کە دەڵێن پڕۆژەى بەئیسلامیکردنى زانست لە ڕێژیمى ئیسلامى شکستى خواردووە، دەبێت بپرسرێت کە ئێوە هێندە لەم بوارەدا توێژینەوە و بەدواداچوونتان کردووە، ئاخۆ سەبارەت  بە باسەکانى ئەم بوارە چەندە ئاگادارن؟

شەممە 'حەسەن ڕۆحانى' سەرۆککۆمارى ئیسلامى گوتى "هەوڵەکانى تایبەت بە ئیسلامیکردنى زانست شکستى خواردووە و بە قورئان خستنە نێو داشبول، ئۆتۆمبێلەکە بە ئیسلامى ناکرێت".

".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە