پەیامی کورد … سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی سعوودیه لە عێراق دەكات
سهرۆك مهسعود بارزانى پێشوازیی لە باڵوێزیی سعوودیه لە عێراق كرد، له دیدارهكهدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا كرایهوه.
ئهمڕۆ یهكشهممه ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١، لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەبدولعەزیز بن خالد ئەلشەمەری، باڵوێزی سعوودیه لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا باڵوێزی سعوودیه لە عێراق سڵاوی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعوودیه و ئەمیر محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیهی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتەكەی جێگەی بایەخێكی زۆرە، هەروەها سەرۆك بارزانی سوپاسی شانشینی سعوودیه و شا سەلمانی كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا پاڵپشتیی گەلی كوردستان بوون.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی سعوودیه كرایەوە.
هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە تەوەرێكی دیكهى ئەو دانیشتنە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە