پەیامی کورد.... بوومەلەرزەیەک قەزای خانەقینی ھەژاند
بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری رێختەر، قەزای خانەقینی سەربە پارێزگای دیالە ھەژاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 9_ی تشرینی یهكهم_ی 2023 وەزارەتی گواستنەوە عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە ، بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە پێوەری رێختەر قەزای خانەقین سەربە پارێزگای دیالەی ھەژاندووە.
ئاماژه بهوهش دراوه، بوومەلەرزەکە بە دووری ١٧ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژھەڵاتی قەزای خانەقین روویداوە و ھاووڵاتییان ھەستییان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوەیش کراوە ،کە بوومەلەرزەکە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە