پەیامی کورد... بەرپرسێکی ئەمریکی: ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق بەردەوام بێت وڵاممان دەبێ
بەرپرسێکی ئەمریکی بە شەرق ئەلئەوسەتی ڕاگەیاند: بەغدا ڕووبەڕووی گۆشەگیری نێودەوڵەتی دەبێتەوە ئەگەر هێرشە کوتلەییەکان بەردەوام بێت ،دەشلێت واشنتۆن وەڵامی هێرشەکانی سوریای داوەتەوە بەڵام تائێستا وەڵامی بۆ عێراق نەبووە
بەرپرسە باڵاكەی ئەمریکا پێشنینی کرد کە بەغدا ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی نێودەوڵەتی بێ وێنە دەبێتەوە ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییانە بەردەوام بن کە میوانداری ڕاوێژکارە ئەمریکییەکان دەکەن لە عێراق، سەرەڕای پەرەسەندنی بانگەوازە سیاسییەکان بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ئەو بەرپرسە باسی لە "دەرفەتێکی باش" کرد بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق کۆنترۆڵی خۆی بەسەر "گرووپە چەکدارە بێ ئیدارەکان"دا بسەپێنێت و دوژمنایەتییەکانیان بوەستێنێت.
ماوەی چەند هەفتەیەکە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی دەبنەوە، ئەو گروپانەی خۆیان بە "بەرخۆدانی ئیسلامی" ناودەبەن، دەڵێن ئامانجیان سنووردارکردنی شەڕی غەززەیە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕادەبەدەر نیگەرانن لە کاردانەوە مەترسیدارەکانی هێرشەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە