شنۆ/ چالاکێکی سیاسی ڕوانەی بەندیخانە کرا

شنۆ/ چالاکێکی سیاسی ڕوانەی بەندیخانە کرا

پەیامی کورد... شنۆ/ چالاکێکی سیاسی ڕوانەی بەندیخانە کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢، سەلاح بەهرامیان، دوای بانگ کران بۆ جێبەجێ کردنی سزاکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

سەلاح بەهرامیان تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکە کوردە دواجار مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر «ڕەزایی» و بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەم سزایە دواتر لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە