دۆخی نائاسایی لە باشووری چین ڕاگەیندرا

دۆخی نائاسایی لە باشووری چین ڕاگەیندرا

پەیامی کورد     ...    دۆخی نائاسایی لە باشووری چین ڕاگەیندرا 

بەرپرسانی دەوڵەتی چین لە پارێزگای هۆبی لە باشووری ئەو ووڵاتە بە هۆی باران بارینی بەخۆڕ و هاتنی لافاو دخۆی نائاسایی یان ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە INA دەوڵەتی چین بۆ ڕزگارکردنی زیاتر لە ١٩٠٠ کەس لە بە هۆی بارینی بارانی بەهیز لە پارێزگای هۆبی لە ماڵەکانیان کەوتوونەتە داو باری نائاسایی ڕاگەیاند .

کەناڵی " CCTV " چین ڕایگەیاند کە لە دەرئەنجامی بارانگەلی بەهێزی لافاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە لەم ناوچەیە دەستی پێکردووە خەسارەتی زۆر بەر خەتی کارەبای ماڵان کەوتووە و کارناسانی ئیدارەی کارەبا خەریکی ئاسایی کردنەوەی ئەم کێشانەن .

ڕێکخراوی بەڕێوبەرایەتی دۆخی نائاسایی لە چین ڕایگەیاند کە نزیکەی ٢٣ میلیۆن و ٨٦ هەزار کەس بە هۆی لافاوەوە لە ٢٤ ناوچە لە سەرتاسەری ئەم ووڵاتە تووشی زەرەر و زیان بوونە .

لە بەیاننامەی وەزارەت دا هاتووە : ئەو لافاوانەی کە لە ناوچەکانی جیانگشی ، ئانهۆیی ، هۆبی و هۆنان بەدیهاتوون بووتە هۆکار تاکوو ٣١ کەس بکوژرێن یا خود بێسەروشوێن بن ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسان فەرمانی بەتاڵ کردنی نزیکەی ٢.٠٤ میلیۆن کەسیان لە ماڵەکانیان دەرکردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە