پەیامی کورد … فەڕانسا کەرەنتینەی گشتی ڕاگەیاند
بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی سێهەمی كۆرۆنا لە سەرانسەری فەڕەنسا بۆ ماوەی 3 هەفتە كەرەنتینەی گشتی .
لەمبارەیەوە ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاندوە كە بڕیاردراوە بەشێوەیەكی بەرفراوان كەرەنتینەی گشتی رابگەیەنرێت بە تەواوی و هاتوچۆ رابگیرێت، هاوكات قوتابخانە و نێوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی 3 هەفتە دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە شەپۆلی سێهەمی كۆرۆنا بەڕێوەیە و نەخۆشخانەكان توانای لە خۆگرتنی ئەم هەموو نەخۆشەیان نییە ، رێوشوێنەكان لە پاریس و هەرێمەكانی باكور و باشوری خۆرهەڵات جێبەجێدەكرێت، سەرانسەری وڵات دەگرێتەوە بۆ ماوەی مانگێك لە رۆژی شەممەوە.
راشیگەیاند پێویستە ئەم رێوشوێنانە بگیردرێنە بەر تا رەوشەكە لە كۆنترۆڵدا بێت ، قوتابخانەكان بۆ ماوەی 3 هەفتە دادەخرێت، نێوەندەكانی خوێندن لە فەڕەنسا بەراورد بە وڵاتانی دیكە زۆرترین دەوامیان كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە