سەعدۆڵڵا زارعی لە یادداشتێک دا، که ڕۆژنامەی کەیهان بڵاوی کردۆتەوە، بۆ بەشی ئێران لە داهاتووی ئەفغانستان دانی تیژ کردووە.
ناوبراو ووڵاتی ئەفغانستان بە ووڵاتێکی دەوڵەمەند ناو دەبات کە بۆ بەڕێوەبردنی ، پێویستی بەیارمەتی و ووڵاتانی دیکە هەیە که بە خاوەنداریەتی ١١ کانزا و نزیکەی سێ تریلیون دۆلار سەرمایه دەکرێت ، دەستبەجێ لە ووڵاتێکی هەژارەوە بۆ ووڵاتێکی دەوڵەمەند بگۆڕدرێت.
زارعی ڕایگەیاند بە ڕەچاوکردنی توانای زانکۆکانی ئێران بۆ قبووڵکردنی خوێندکارانی ئەفغان و بە یارمەتی زانست و تەکنۆلۆژیا دەکرێت ئەو ووڵاتە پێش بخرێت و ئێرانیش کەم وکوڕییەکانی لە کانزاکانی، بە تایبەت یۆرانیوم لەو ووڵاتە دابین بکات.
زارعی لەم دەقەدا بێ ئەوە پلانێکی بۆ پەنابەرانی ئەفغان و تەنانەت کۆمەڵە کێشە چارەسەرنەکراوەکانیان دابڕژێنێت، دەیەوێت کۆماری ئیسلامی لە کیسەی پوچ و بەتاڵی، پەککەوتوو و دواکەوتووە فێرکارییەکەی، پاروویەکی چەور لە داهاتووی ئەفغانستان بە دەست بهێنێت، کۆماری ئیسلامی دانی تێژ کردووە بۆ سەروەتی ئەفغانستان و زۆر نیگەرانە لە باقی کەمتارەکان دوا کەوێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە