وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٨٤٥٧ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١١١٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٠٣٦ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ١٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٨٤٥٧ پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١١١٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تووشبوو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ١٠٣٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ١٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە ، ٦ كه‌س له هه‌ولێر، ٣ كه‌سیان له سلێمانی، ٣ كه‌س له دهۆك ، له گه‌رمیانیش كه‌سێك گیانیان لە دەستداوە.
به‌گوێره‌ی ئاماری دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، ٨٦٤٢ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ١٢٥٤ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٠٧٦ تووشبوو چاكبوونه‌وه، ٨ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە