پەیامی کورد … کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان لە سنوورەکانی بانە بریندار کرا و بەمەش لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە لە سنوورەکانی شاری بانە ٣٣ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “مەسعوود خزرنژاد” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن یەکێک لە فەرماندەکانی پایگای هەنگەژاڵ بە ناوی “کاشانی” تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار کراوە.
مەسعوود خزرنژاد دوای بریندار کران بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە کراوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ هەتا ئێستا (کەمتر لە شەش مانگ)، لانیکەم ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٧ کەسیان بریندار بوون. هەروەها ٢٥ کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە