پەیامی کورد … وەزیری ناوخۆ: ڕوداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ڕانیه‌و سلێمانی‌و خۆپیشاندانه‌كان پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه هه‌یه
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی سلێمانی‌و ڕانیه قسه‌ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"كه‌ی داواكاریی خوێندكارانه بچنه كتێبخانه‌ی گشتی‌و بنكه‌ی كارتی نیشتیمانی بسوتێنن، ئێمه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین‌و لێكۆڵینه‌وه له‌توندوتیژی هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌كه‌ین".
لەمبارەیەوە ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوە:"هه‌موو ڕوداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ڕانیه‌و سلێمانی‌و خۆپیشاندانه‌كان پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه هه‌یه".
ئاماژەی بەوەشكردووە:"ده‌بێت لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێندرێت بۆچی خۆپیشانده‌ران‌و خۆپیشاندانی خوێندكاران هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر شوێنێكی گشتی وه‌ك كتێبخانه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و بنكه‌ی كارتی نیشتیمانی لێكه‌وتۆته‌وه ده‌بێت ئیجرائات بكرێت".
وەزیری ناوخۆ ئەوەشی وتوە:"له‌م كابینه‌یه ئه‌ركێكی زۆر كه‌وتۆته‌سه‌ر شانمان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی شوێنه گشتیه‌كان ده‌سوتێندرێن‌و ده‌بێت ئێمه چاكی بكه‌ینه‌وه".
راشیگەیاندوە: "لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه‌ی ڕانیه‌و له‌و توندوتیژیانه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌كارهێندراون".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە