ناتەنیاهۆ: شەڕی غەززە درێژە دەکێشێت

ناتەنیاهۆ: شەڕی غەززە درێژە دەکێشێت

پەیامی کورد... ناتەنیاهۆ: شەڕی غەززە درێژە دەکێشێت

بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، سوپای ئیسرائیل زیانێکی زۆری لێکەوتووە و باجێکی قورسیداوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە.

ناتەنیاهۆ دەلێت، “ئێمە لە جەنگێکی قورسداین و لەجەنگەکەدا جەندین سەرکەوتنمان تۆمارکردووە لەگەڵ ئوەشدا زیانی زۆرمان پێ گەیشتووە”

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، ئێمە دەزانین هەر سەربازێکی ئیسرائیلی بە ئەندازەی زانایەکی گەورە گرنگی هەیە و سەرجەم گەلی ئیسرائیل باوەشتان بۆ دەگرنەوە دەمەوێت بە سەرجەم خێزانەکان بڵێم لە قوڵایی دڵمانەوە هاوخەم و پەژارەی زۆرتانین. وتیشی، ئەی گەلی ئیسرائیل بەڵێنتان پێ دەدەم ئەم ئەرکە تەواو دەکەین و هەتا سەرکەوتن بەردەوام دەبین.”

لێدوانەکانی ناتەنیاهۆ لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند نۆ سەربازیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس لەکاتی هێرشی زەمینی دوێنێ سێشەممەدا کوژراون.

دواتە کوژرانی دەیەمین سەرباز ڕاگەیەنرا و بەوەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو گەیشتە ١٢ سەرباز، چونکە بەرەبەیانی زوو کوژرانی دوو سەربازی راگەیاندبوو.

هاوکات، بەگوێرەی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل ژمارەی کوژراوەکانی ڕیژی سوپای ئیسرائیل لەکاتی دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر کەرتی غەززە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیدا گەیشتووەتە ٣٢٧ سەرباز.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە