به‌پێی میدیای فه‌رمیی توركیا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18-3-2018، سوپای سووریای ئازاد له به‌شی باشووری رۆژهه‌ڵات سه‌نته‌ری عه‌فرین پێشڕه‌وی بۆ ناو شاره‌كه كردووه. لەلایەکی دیکەوە یەپەگە رایگەیاند شەڕ و پێکدادان لە سەنتەری عەفرین بەردەوامە.
هێزه‌كانی كۆماندۆی توركیا و یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌سوپای سووریای ئازاد، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە له چه‌ند قۆڵێكه‌وه پێشڕه‌وییان به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین كرد و میدیای فه‌رمیی توركیاش رایگه‌یاندووه، كه چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن له به‌شی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌نته‌ری عه‌فرین چوونه‌ته نێو شاره‌كه.
یەپەگەش بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه و مه‌حموودییه به‌رده‌وامه و هۆشەنگ دەروێش نوێنەری کانتۆنەکان لە باشووری کوردستان رایگەیاند ، هێشتا شەڕ لە ناو عەفرین بەردەوامە.
هەر بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەک لە ناوەندی شاری عەفرینەوە بە رووداوی راگەیاندوه، کاتژمێر 6ی ئەم بەیانییە بەکاتی عەفرین چەکدارانی بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هاتوونەتە نێو ناوەندی شارەکە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوەندی شاری عەفرین و بە تایبەتیش بارەگاکانی بەرگری و ناوخۆیان بۆردوومانکردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە گەڕەکی مەحموودییە و عەفرینی نوێ بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە