درێژترین پردی عێراق لەهەرێمی كوردستانە

درێژترین پردی عێراق لەهەرێمی كوردستانە

پەیامی کورد... درێژترین پردی عێراق لەهەرێمی كوردستانە

لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان گرنگترین پرۆژەی ستراتیژی رێگەوبان جێبەجێ دەكرێت كە درێژترین پردە لەهەرێمی كوردستان.
سایتی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، پردی ئاوەخێری كە بەشێكە لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی كەلار- دەربەندیخان ئیدارەی گەرمیان بەپارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوەو دەبێتە درێژترین پرد لە تەواوی هەرێمی كوردستان و عیراقدا.
عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان لەبارەی گرنگی پردەكەوە رایگەیاندوە: پردەكە لەناو پرۆژەیەكی گرنگدا دروستدەكرێت و بەشێكە لەپرۆژەیەكی ستراتیژی كە لەئیدارەی گەرمیان جێبەجێدەكرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانی دروستكردنی بە سستی بەڕێوەدەچن.
لەبارەی پێكهاتەی پردەكەوەبەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان وتویەتی: لە 38 چاوگ پێكهاتوەو درێژییەكەی هەزارو 200 مەترە، دووسایدی چون و هاتنەوەیەو پانی هەر سایدێكیشی شەش مەترو نیوە، ئەمە جگە لەوەی كە بەرزییەكەی 18 مەترە پایەڵەكانیشی 14 مەتر لەژێر زەوییەوەن.
ئاماژەشیكردوە، تائێستا، رێژەی 50٪ـی كارەكانی دروستكردنی پردەكە تەواو بوەو بە تەواوبونیشی دەبێتە درێژترین پرد لە تەواوی كوردستان و عیراقدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە