پەیامی کورد... سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگێشتی فەرمیی فەڕانسا دەچێتە ئەو وڵاتە
کۆشکی ئێلیزی رایگەیاند، رۆژی هه‌ینی3ی تشرینی دووه‌می 2023 کاتژمێر 11:00 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی تشرینی دووه‌می 2023، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ره‌نسا (ئیلیزێ) بڵاویكرده‌وه كه سبه‌ینێ هه‌ینی 3ی تشرینی دووه‌می 2023 كاتژمێر 11:00 به‌كاتی پاریس (كاتژمێر 13:00 به‌كاتی هه‌ولێر) ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئێلیزێ پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ره‌نسا ورده‌كاریی زیاتری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سه‌ردانی پاریس ده‌كات و رۆژی هه‌ینی 3ـی تشرینی دووه‌می 2023 له كۆشكی ئێلیزێ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به هاریكاریی هاوبه‌ش و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوێ ده‌كه‌ن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە