پەیامی کورد... هەوای عێراق پیسترین هەوایە لە جیهاندا
ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەنا جاسب ڕایگەیاند: ژینگەی عێراق بەدەست چەندین کێشەی گەورەوە دەناڵێنێت.
سەنا جاسب لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی نەوا ئاماژەی بەوەکرد: عێراق و وڵاتانی بەشی باشوری جیهان کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە بە شێوەیەکی زیاتر لە وڵاتان، بەفیڕۆدانی ئاوەڕۆ و فڕێدانی پاشماوەکانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕووکەشەکان کە ڕۆژانە بە 6 ملیۆن مەتر سێجا لەسەر ئاوەڕۆکان مەزەندە دەکرێت و تێکەڵی ناو ئاوی ڕوبارەکان دەبێت کاریگەیی زۆری لەسەر هەیە، بەبێ ئەوەی چارەسەر بکرێت کە تەنها بەشێکی دەڕوات بۆ وێستگەکانی چارەسەرکردن ئەمەش کاریگەریی کردۆتە سەر پیسبونی بەشێکی زۆری سەرچاوەکانی ئاو لەکاتێکدا ڕوبەڕوی وشکبون بونەتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتوشیەتی: چەندین هۆکاری تر هەن بۆ پیسبون وەک ئاسنی قورس و ئەوانەی کە ئەندامیین، لەهەمانکاتدا بابەتی گۆڕانکاریی کەشوهەواش لە ئارادایە کە هۆکاری بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو کەمبونەوەی بارانبارینن ئەوانیش هۆکاری کەمبونەوەی ئاون.
لەبارەی پیسبونی هەواشەوە سەنا جاسب ڕایگەیاند: جۆری ئەو هەوایەی لە عێراق هەیە پیسترین جۆری هەوایە کە لەجیهاندا هەیە بەهۆی خۆڵبارین و ئەو گەردەلولانەی ڕوی تێدەکەن، زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵ لەعیراق خۆڵبارینە هەروەها دوکەڵی مۆلیدەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەباو کارگەو پاڵاوگەکان ئەمانە کێشەکانی پیسبونی هەوای عیراقیان بەرەو هەڵکشان بردوە.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاشکراشیکرد کە بەنیازن چەند پرۆژە یاسایەک پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی هەڵگرتن و فڕێدانی خاشاک و هەروەها بۆ وزەش تا بتوانین سودی لێوەربگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە