پەیامی کورد... شێخ باز لەسەر بڕیاری لیژنەکەی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار سوپاسی لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەکان دەکات لە پەرلەمانی عێراق کرد لەپای بڕیارەکەیان لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی و داواش دەکات لیژنەکەی حکومەت بە ڕۆڵی خۆی هەڵبستێت لە دابینکردنی ئاسایشدا.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١ ی ئایاری ٢٠٢٢ شێخ باز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ڕاپۆرتی لیژنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ مووشەکبارانکردنی خانووی خێزانەکەی نووسیویەتی: هەموومان لەوە دڵنیاین کە هەڵەیەک کراوە و زانیاری ناڕاست هەیە، بۆیە سوپاسی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران دەکەم، کە کاریان لەسەر ئەو ڕاپۆرتە کرد و ڕاستییەکانیان ئاشکرا کردووە.
باسی لەوەش کردووە، لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین، ڕۆڵی خۆی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمان بگێڕێت و ئاسایش و سەقامگیری دەستەبەر بکات.
شێخ باز جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە حکومەتی عێراق هەموو ڕێگە دیپلۆماسی و یاساییەکان بگرێتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی مافی ماددی مەعنەوییەکانمان.
کاتژمێر (١: ٠٠) ی شەوی ١٣ی ئادار ی ٢٠٢٢ بە کاتی هەولێری پایتەخت، ئێران پەلامارێکی مووشەکییان بە ١٢ مووشەکی بالیستی کردە سەر شاری هەولێر، کە خانووی شێخ باز کرایە ئامانج و زیانی ماددیش بەر دامەزراوەی کوردستان٢٤ و چەند خانووەیەکی دیکەی دەوروبەری کەوت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە