پەیامی کورد ... بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە سبەیەوە باران بارین دەست پێدەکاتەوە .
بە پێی هەواڵی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کە ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەوە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین و بەفر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە .
هەروەها دەوترێ ئەگەرێکی زۆر ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت و لە ناوچەکانی دیکەش باران دەبارێت.
ئاماژەش بەوە کراوە ئەم شەپۆڵە باران بارین و بەفرە ھەر سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە