شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بە ڕێوەیە و لە پارێزگایەکی هەرێم پلەکانی گەرما دەگاتە ژێر سفر

شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بە ڕێوەیە و لە پارێزگایەکی هەرێم پلەکانی گەرما دەگاتە ژێر سفر

پەیامی کورد... شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بە ڕێوەیە و لە پارێزگایەکی هەرێم پلەکانی گەرما دەگاتە ژێر سفر

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و دابارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و تاوەکوو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما لە پارێزگای سلێمانی بۆ ژێر سفر داببەزێت.

لەمبارەیەوەو لە بڵاوکراوەیەکدا سادق عەتییە، کەشناسی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: «ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد دەگاتە عێراق و کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.»

ئەوەشی خستۆتەروو «پێشبینی دەکرێت لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو داببەزن، بە شێوەیەک لە سلێمانی دەگاتە ٣ پلە ژێر سفر و لە بەغدا و مووسڵیش دەگاتە ١ پلە.»

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، ئەو دۆخەی کەشوهەوا تاوەکوو ڕۆژی جومعە بەردەوامی دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە