پەیامی کورد... شەپۆلێکى دیکەى بەفر و باران و رەشەبا بەڕێوەیە
بەپێى پێشبینییە کەشناسییەکان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ رێژه‌ی به‌فر و بارانبارین مامناوه‌ند و پچڕ پچڕ ده‌بێت، به‌ڵام له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه زیاتر ده‌بێت و هه‌ندێكجاریش خێرایی با ده‌گاته 45 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی بڵاویکردەوە، "له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری ئه‌و نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه كاریكردۆته سه‌ر كه‌شی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی چوارشه‌ممه بارانبارینی رێژه مامناوه‌ند و پچر پچر له‌ته‌واوی ناوچه‌كاندا به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی به‌فر بارین له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا، پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه و خێرایی با مامناوه‌ند له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا چالاك ده‌بێت 15-35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا به ئاڕاسته‌ی باشوری رۆژهه‌ڵات ده‌بێت".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "رۆژی پێنجشه‌ممه كاریگه‌ری نزمهپاڵهپهستۆكه له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان چالاك ده‌بێته‌وه و ئاستی دابارینی به‌فر و باران زیاد ده‌كاته‌وه بۆ لێزمه باران و چالاكبونی هه‌وره تریشقه له هه‌ندێك ناوچه‌دا له‌گه‌ڵ چربونه‌وه‌ی به‌فر بارین لهناوچهشاخاویهكاندا و پله‌كانی گه‌رماش به‌رێژه‌ی 2 تا 3 پله نزمبونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینن، خێرای با چالاكتر ده‌بێت له‌نێوان 20 تا 45 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، له كاته‌كانی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ خێرایی با كه‌مده‌بێته‌وه و نامێنێت، به‌گشتی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله رۆژی هه‌ینی لاواز ده‌بێت و له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا كۆتایی پێدێت".
بەپێى پێشبینییەکانى ئەو کەشناسە، "له رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه 5ی هه‌فته‌ی ئاینده جارێكی دیكه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌كانمان ده‌گرێته‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە