پەیامی کورد... شەپۆلێکی تری خۆڵبارین بەڕێوەیە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق دەگرێتەوە، کە ئەمڕۆ شەممە (٤ی حوزەیران/ یۆنیۆی ٢٠٢٢) بە سووکی دەستتت پێ دەکات و لە ڕۆژانی داهاتووش بە چڕی بەردەوام دەبێت.
لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی عێراق، لە چەند ناوچەیەکی عێراق خۆڵبارینێکی سووک دەستتت پێ دەکات، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە خۆڵبارینەکە لە ناوەڕاست و ناوچەکانی باکوورەوە چڕ دەبێتەوە، کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و لە باشووری عێراقیش پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە تا ٥٠ پلەی سیلیزی.
شایەنی باسە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی خۆڵبارینە تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت و ئاستی بینین بۆ کەمتر لە ١٠٠٠ مەتر بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە