ەیامی کورد ... شەنگالییەکان بە مەرج دەگەڕێنەوە شەنگال
شەنگالییەکان پێیان وایە، هیچ جارێک ناگەڕێنەوە شارەکەیان تا دڵنیایییان نەبێ بۆ پاراستنیان، چوونکە ئەوان تاقەتی کۆمەڵکوژی و شەڕ و مەترسییان نییە و هەموو هیوایەکیان ئەوەیە کە پاراستوو بن.
ئەلیاس عەبدوڵڵا، خەڵکی کۆمەڵگای گرعزێرە، کە دەکەوێتە باشووری قەزای شەنگال، دەڵێ: "دەبێ سەرەتا خزمەتگوازی بۆ شارەکە دابین بکریت و دواتر خەڵک بڕۆنە شارەکە، ئەو شارە وێرانە و نازانین بچینە کوێ."
ناوبراو، ڕایگەیاند : ''خۆ ئەگەر شارەکەمان هەمووی ئاوەدان بێت و هیچ خزمەتگوزاریی نەبێت ئەی چی لەو شارەکە بکەین، ئەگەر شارەکە یەک بستی ئەمنی نەبێت، ئێستا دەیان گرووپ و ئاڵا لە شەنگال هەن."
ناسر شەهوانی، خەڵکی تلبەنات، کە دەکەوێتە باشووری قەزای شەنگال، دەڵێ: "شارەکەمان هەمووی کاول بووە، جگە لەوەش، ئەوانەی دەستیان بە خوێنی ئێزدیان سوورە ئێستا هەموویان لە دەورووبەری شارەکەمانن، هیشتا شارەکە لە مەترسییەکی گەورەدایە."
شەهوانی ڕایگەیاندووە : ''تا گەرەنتی ئەمنیمان نەبێ، ئەوها ناگەڕێینەوە، چوونکە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسی نەبینەوە، دەبێ بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی خەڵک بگەڕێتەوە."
قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتیش لە شەنگال دەڵێ: "پرسی گەڕانەوەی شەنگالییەکان پرسی شەرعییە، بەڵام خۆ هیچ ئیدارەیەکی شەرعی لە شەنگال نییە، خەڵک نازانن کامە لەو شارە شەرعییەتی هەیە، چوونکە ئیدارەی شەرعی لەوێ نییە."
قاچاخ،ڕایگەیاند : ''خەڵک ژیانی کەمپەکانیان هەڵبژاردووە، بەڵام ئامادە نین بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانە، چوونکە ئەو هێزانە هیچ متمانەیەکی خەڵکیان نییە، چوونکە زیاتر لە ٨٠%ی خەڵک ئیدارەی شەرعییان هەڵبژاردبوو، بەڵام ئێستا لەوێ نین، بۆیەش خەڵک لەگەڵ گەڕانەوەی پێشمەرگە دەچنەوە شوێنەکانی خۆیان."
پارێزگاری مووسڵ لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ شەنگال گوتی: ''با شەنگالییەکان بگەڕێنەوە، لەگەڵ گەڕانەوەیان شنگال ئاوەدان دەبێتەوە. لەو بارەیەوە قاچاخ، دەڵێ: "با سەرەتا مووسڵ ئاوەدان بکەنەوە دواتر دەست بە ئاوەدانکرنەوەی شەنگال بکەن، پرسی شنگال پرسی گەڕانەوە نییە، پرسەکە ئەوەیە ئەم هێزە داگیرکەرانەی تێدا نەمێنن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە