پەیامی کورد … پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ وەبەرھێنان و خانووبەرە دەکرێتەوە
بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ خانوو و وەبەرھێنان بکرێتەوە. بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێریش دەڵێ، پێشانگاکە کاریگەریی لەسەر کەرتی وەرەھێنان دەبێت.
سۆران قادر، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر،لە لێدوانێكی روژنامەوانی دا ڕاگەیاند: "بڕیارە لە ڕۆژی ٧ی مانگی ئەیلوولی داھاتوو پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ خانووبەرە و وەبەرھێنان بکرێتەوە و ژمارەیەکی بەرچاوی کۆمپانیا بارزگانییەکانی خانووبەرە و وەبەرھێنان بەشداریی تێدا دەکەن و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.''
بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دەڵێت: "جگە لە کۆمپانیا نێوخۆیییەکان بڕیارە ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی لە وڵاتانی دەوروبەریش بەشداری بکەن، بەتایبەتی کۆمپانیاکانی ئیمارات و تورکیا.''
سۆران قادر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بازرگانیی خانووبەرە و وەبەرھێنان کاریگەریی لەسەر ڕاکێشانی وەبەرھێنەرانی بیانی دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان، چونکە کاتێک کۆمپانیا بیانییەکان لە پێشانگادا بەشداری دەکەن، دەرفەتی کار دەبیننەوە و دەبێتە ڕێگەیەک بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە کوردستان بکەن.''
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە