شاناز ئیبراهیم : خۆشحاڵم بەبێ " تەوافوق و تەنازول و لیست " چوومە بەردەم دادگای ویژدانی یەکێتییەکانەوە

شاناز ئیبراهیم : خۆشحاڵم بەبێ " تەوافوق و تەنازول و لیست " چوومە بەردەم دادگای ویژدانی یەکێتییەکانەوە

پەیامی کورد    ...     شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی داوا دەكات هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی ببێتە هۆی ژیاندنەوەی رێكەوتننامەی دەباشانی نێوان مام جەلال و نەوشیروان مستەفا بەمەبەستی گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز و دەربازکردنی کوردستان لەچەق بەستوویی و سلێمانی لەپەراوێزخستن.خۆشحاڵم لەکۆنگرەشدا بەهەمان ڕاوبۆچوونی ڕابردوو بەبێ " تەوافوق و تەنازول و لیست " چوومە بەردەم دادگای ویژدانی یەکێتییەکان و بەسەربەرزییەوە پاداشتی کارەکانی ڕابردووم پێدرایەوە و متمانەی بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم پێبەخشرا، بەڵێن بێت پارێزگاری لەو متمانەیە بکەم و بێ هیواتان نەکەم."

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نوسیویەتی،"بەبۆنەی سەرکەوتن و کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتییەوە، پیرۆزبایی لەخەڵکی کوردستان بەگشتی و له‌ یەکێتییەکان به‌ تایبه‌تی دەکەم ، سەری ڕێز لەئاست کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان دادەنەوێنم و ئەوان بەخاوەنی ڕاستەقینەی ئەم سەرکەوتنە دەزانم"

راشیگەیاندوە،"بەر لەهەرشتێک هیوادارم کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ ببێتە مایەی سەر لەنوێ داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە سیاسەتی گشتی یەکێتییدا لە " کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ "، بەتایبەت ژیاندنەوەی ڕێککەوتننامەی مێژوویی دەباشان کە " مام جەلال و کاک نەوشیروان " بەمەبەستی گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز و دەربازکردنی کوردستان لەچەق بەستوویی و سلێمانی لەپەراوێزخستن ئیمزایان کرد."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت،"من لەڕابردودا لەپێناو بەستنی کۆنگرەیەکی دوور لە تەوافوق و بەئامانجی نوێبونەوەی یەکێتیەکەی مام، ئەوەی لەتوانامدابوو کردم و هیوام وایە درێغیم نەکرد بێت ، خۆشحاڵم لەکۆنگرەشدا بەهەمان ڕاوبۆچوونی ڕابردوو بەبێ " تەوافوق و تەنازول و لیست " چوومە بەردەم دادگای ویژدانی یەکێتییەکان و بەسەربەرزییەوە پاداشتی کارەکانی ڕابردووم پێدرایەوە و متمانەی بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم پێبەخشرا، بەڵێن بێت پارێزگاری لەو متمانەیە بکەم و بێ هیواتان نەکەم."

لە كۆتایشدا رایگەیاندوە،"لەدڵەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ئه‌و کاندیدە بەڕێزانە دەکەم کە توانیان بگەن بەسەرکردایەتی و ئەرکی نوێیان پێبەخشرا ئومێد دەکەم لەئاست چاوەڕوانی یەکێتییەکاندابن و ئەوانەش کە نەیانتوانی بگەنە سەرکردایەتی بەڵێن بێت كه‌ نوێنەر و دەنگی حەقیان بم."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە